
خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا سەرجەم كۆگانی هەڵگرتنی خۆراك و خواردەمەنی لە سلێمانی پڕن لە پێداویستی هیچ گرفتێكی كەمی خۆراكمان نییە، هاوكات بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخی خۆراك و كاڵاسەركییەكانی وەك برنج و ڕۆن و شەكر دابەزیون، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بەردەوامە و كاریگەری هەبووە لەسەر كەمكردنەوەی نرخەكان.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لەڕێگەی بریكارەكانەوە بەردەوامی هەیە ئەمە وایكردووە كە نرخی خۆراك و كاڵا سەرەكییەكانی هاووڵاتیان ڕوو لە دابەز ین بكات، بەتایبەت ماددە خۆراكییەكانی وەك برنج و زەیت و شەكر و چا و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چاودێری نرخەكانمان كردووە لە بازاڕەكاندا بەراورد بە دوو هەفتەی ڕابردوو نرخەكان دابەزینی باشیان بەخۆیانەوە بینیوە، بۆیە ڕاپۆرتی خۆمانمان نوسیوە و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارمانكردووە بەرەوامیش دەبین لە چاودێریكردنی بازاڕ و ڕێگە نادەین چەند كەسێك نرخەكان لەبەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەرزبكەنەوە.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە چەند مانگی رابردوودا شەڕی رووسیا و ئۆكراینا بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان و هەروەها پێشتریش گۆڕانكاری لە نرخی دۆلار لە عێراق و هەرێم نرخی پێداویستییەكان بەرزكردەوە و تائێستاش نرخەكان بەردەوامن لە بەرزبوونەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



