“ئەو ژنەی 50 دەفتەری دزی هیچ فەرمانێکی گرتنی بۆ دەرنەچووە و ئێستا شوێنی نادیارە”

0
685

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا SNN ڕاپۆرتێكی لەسەر ژنێك بڵاوكردەوە كە نزیكەی نیوملیۆن دۆلاری هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەی بردووە، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا هیچ فەرمانێكی گرتن لە بنكەكانی پۆلیس دەرنەچووە بۆ دەستگیركردنی ئەوژنە و هاوكات لە ئێستادا ئەو ژنە شوێنی نشیتەجێبوونی نادیارە.

موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە سنووری ناحییەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە ژنێك بەناوی ( ن،ح) تەمەن 52 ساڵە، ئەم ژنە سێ‌ سكاڵای تۆماركردووە لەسەر ئەوەی كە هەڕەشی لێكراوە، لەبەرامبەردا دوو كەسیش سكاڵایان تۆماركردووە كە كەسێكیان بڕی 10 دەفتەر دۆلار 62 وەرەقەو كەسێكیی دیكەشیان بڕی سێ‌ دەفتەر و 80 وەرەقەیان لێبراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دۆسیەی یەكێك لەوانەی پارەی براوە داخراوە و داوا لە سكاڵاكارەكەی كراوە سەردانی دادگای بەرایی هەڵەبجە بكات بۆ وەرگرتنەوەی مافەكەی هەروەها دۆسیەیەكی دیكەشیان لەژێر لێكۆڵینەوەدایە، بۆیە سەرجەم دۆسیەكانی قەرز و پێدانی پارە لە دادگای بەرایی هەڵەبجە و لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی جیبەجێركردنەوە مافەكانیان بۆ وەردەگیرێتەوە.

وتەبێژەكەی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا ( ن ، ح ) نە لەلایەن بنكەكانی پۆلیسەوە داواكراوە نەفەرمانی گرتنیشی بۆ دەرچووە لە لایەن بنەكانی پۆلیسی سنووری پاریزگای هەڵەبجەوە، هاوكات تا ئێستاش شوێنی ناوبراو نازاندریت لەكوێ‌ نیشتەجێیە.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی پۆلیس لەكاتێكدایە كە چەند رۆژێكە بابەتی بردی نزیكی نیو ملیۆن دۆلاری هاووڵاتیان لەلایەن ژنێكەوە لە سنوری پارێزگای هەلەبجە بووەتە باسی گەرمی راگەیاندن و سۆشیال میدیا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this