
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا | فۆتۆ: CNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا ده‌ستيله‌كاركێشایه‌وه و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژانه‌مه‌وانیدا رایگه‌یاند، “داواى لێبووردن له گه‌لى به‌ریتانیا ده‌كه‌م كه بوومه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى ئازار بكێشن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى ته‌مموز، رۆژێكى مێژوویی بوو بۆ به‌ریتانیا، چونكه پشێویى له‌نێو حكومه‌ته‌كه‌ى بۆریس جۆنسندا دروستبوو و به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى دارایی ئه‌و وڵاته كه به‌شێك بوو له زنجیره‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كانى حكومه‌تى به‌ریتانیا كه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 53 به‌رپرسى ده‌ستله‌كاركێشاوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا له سه‌رۆكایه‌تى حزبه‌كه‌ى كه هه‌ر ئه‌مڕۆ روویدا.
ئه‌مڕۆ بۆریس جۆنسن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “بڕیارمدا به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له پۆسته‌كه‌م و نیگه‌رانم كه باشترین ئیشى دونیا له‌ده‌ستده‌م و ده‌مه‌وێت بڵێم: داواى لێبووردنتان لێده‌كه‌م گه‌لى به‌ریتانیا كه به‌هۆى منه‌وه ئازارتان كێشا”.
وتیشى: “ئێمه له‌كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنادا بڕیارى باشماندا و له‌نده‌نمان كرده چه‌قى بڕیاردان و وڵاتمان به‌ره‌وپێشبرد به پشتیوانى ئێوه، به‌ڵام ئیتر دۆخه‌كه گرژ و ئاڵۆزه و كاتى ئه‌وه هاتووه ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا سوپاسى خێزانه‌كه و گه‌لى به‌ریتانیاى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له به‌ریتانیا چه‌ندین مێشكى گه‌وره و دڵسۆزى تێدایه كه ده‌توانن باشتر له من كاربكه‌ن و جێگه‌كه‌م پڕبكه‌نه‌وه”.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌كاتێكدایه كه پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێر كێرى ستارمه‌ر، سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا ره‌خنه‌ى تووندى له بۆریس جۆنسنى سه‌رۆكوه‌زیران گرت و وتى: “جۆنسن ئاژاوه‌گێڕه و تواناى به‌ڕێوه‌بردنى نییه”.
وتیشى: “داواى لێده‌كه‌ین خۆى ده‌ستله‌كاره‌كه‌ى بكێشێته‌وه ده‌نا خۆمان به زۆرینه‌ى ده‌نگ دووریده‌خه‌ینه‌وه”.
سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى به‌ریتانیا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ناكرێت رێگه‌بده‌ین بۆریس جۆنسن له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و درێژه به‌م دۆخه خراپه بدرێت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



