كه‌شناسى ره‌تیده‌كاته‌وه له رۆژانى جه‌ژندا شه‌پۆلى خۆڵبارین روو له عێراق بكات

سلێمانی خۆڵبارین
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى عێراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه باس له هاتنى شه‌پۆلى نوێى خۆڵبارین ده‌كه‌ن بۆ عێراق به‌تایبه‌ت له رۆژانى جه‌ژندا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى ته‌مموز، عامر جابرى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى عێراق رایگه‌یاند، “به‌هۆى كاریگه‌رییه‌كانى گه‌رمبوونى زه‌وى ئێمه به‌ده‌ست هاتنى شه‌پۆله یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى خۆڵبارین ده‌ناڵێنین”.
وتیشى: “له به‌شێك له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه له دوو رۆژى داهاتوودا شه‌پۆلى نوێى خۆڵبارین روو له عێراق ده‌كات، ئه‌م بابه‌ته دووره له راستییه‌وه هیچ شه‌پۆلێكى خۆڵبارین روو له عێراق ناكات”.
به وته‌ى وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى عێراق، “به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كه‌م خۆڵ له چینه به‌رزه‌كانى هه‌وا له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌ستیپێده‌كرێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار ناكاته سه‌ر ژیانى رۆژانه و كه‌شى شاره‌كان”.
عێراق یه‌كێكه له‌و پێنج وڵاته‌ى جیهان كه زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌رى ده‌رده‌كه‌وێت و كار له ئاو و هه‌وا و خاكه‌كه‌ى ده‌كات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



