
پردى دهلال له زاخۆ | فۆتۆ: Bahzad Sedari / Flickr
SNN-عەلی حەمە سەعید
تۆپبارانكردنى گروپێكى گهشتیارى له گوندى پهرخ له زاخۆ بووهته هۆكارى ئهوهى هاتنى گهشتیار بۆ زاخۆ بهڕێژهى 90% كهمبكات.
سوارە ئەحمەد، خاوەنی یەكێك لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی تایبەت بە گواستنەوەی گەشتیار
لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند، “بێگومان ئەو هێرشانەی لەلایەن توركیاوه بۆ سەرناوچەی گەشتیاری پەرخ ئەنجامدران كاریگەری زۆر خراپی لەسەر كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەگشتی و ناوچەی زاخۆ و بادینان بەتایبەتی دەبێت، هەر لە ئێستاوە كاریگەرییەكانی ئەو هێرشانە بەدەركەوتوون و رێژهى هاتنى گهشتیاران بهشێوهیهكى بهرچاو كهمیكردووه”.
وتیشى: “كهمبوونهوهى رێژهى گهشتیار بهشێوهیهكه كه پێش هێرشەكەی توركیا سەرجەم ناوچە گەشتیارییەكان گیرابوون و پڕبوون لە گەشتیار بە تایبەت گەشتیارانی عەرەب، بەڵام هەینی رابردوو هیچ گەشتیارێك رووی لەم سنوورە نەكرد”.
ئهو خاوهن كۆمپانیایه ئاماژەی بەوەشكرد، “خاوەنى شوێنە گەشتیارییەكان زیانێكی زۆریان بەركەتووە، ئەگەر دۆخەكە هەروا بەردەوام بێت و گەشتیاران ترسیان هەبێت لە هاتنیان بۆ ئەم ناوچە گەشتیاريانەی سنووری زاخۆ، ئەوا زیانێكی زۆر بەركەرتی گەشتیاری و ئەو خاوەن شوێنە گەشتیارییانە دەكهوێت، چونكە دەتوانین بڵێین بەگشتی هاتنی گەشتیاران بە رێژەی لە 90% كەمیكردووە بەراورد بە پێش هێرشەكەی توركیا”.
به وتهى سوارە ئەحمەد، “ئهوان پێشتر لە رۆژانی چوارشەممە تا رۆژانی شەممە گەشتیاریان بۆ ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری زاخۆ و بادینان گواستووتەوە، بەڵام لەم هەفتەیەدا سەرەڕای ئەوەی وابڕیاربووە سێ پاسی گەورە گەشتیار لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە بهێنن، بەڵام سەرجەمیان رەتیانكردووەتەوە گەشت بكەن و جارێ نازانن دۆخەكە بەرو كوێ دەڕوات”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



