رووسیا دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی سەربازانی ئۆکرانیا دروست دەکات

SNN
ئەکساندر باستریکین سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری رووسیا ئاشکرای کرد بە مەبەستی دادگاییکردنی سەربازانی ئۆکرانیا کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دادگایەکی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن.
باسی لەوەشکرد، لە دادگایەدا نوێنەرانی ئێران، سوریا و بولیڤیا و چەند وڵاتێکی تر بەشدار دەبن.
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری رووسیا ئەوەشی خستەڕوو، کە لەو دادگایەدا بە تۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی 92 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا دادگایی دەکرێن.
ئاشکراشی کرد، لە ئێستادا کار لە سەر هەزار و 300 دۆسیەی تاوان دەکەن کە لە لایەن سەربازانی ئۆکرانیاوە ئەنجامدراوە، هاوکات بە دووریشی زانی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتیوانی لەو دادگایە بکات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


