لەكۆی 400 ملیار پشكی سلێمانی بۆ مووچە وەزارەتی دارایی 250ملیاری تەرخانكردووە

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڕی زیاد لە 900 ملیار دیناری لەبەردەستدا هەیە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەم مانگە، بەڵام لەكۆی 400 ملیار پشكی سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچە وەزارەتی دارایی 250 ملیاری تەرخانكردووە و پارەی تەواویش كە 502 ملیار دینارە بۆ هەولێرو دهۆك تەرخانكراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، نزیكەی هەفتەیەكە بڕی پارەی پێویست لەداهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان و داهاتی فرۆشتنی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و لە ئێستادا زیاد لە 910 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە بۆ دابشكردنی مووچەی ئەم مانگە كە بۆ تەواوكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێویستیمان بە بڕی 902 ملیار دینار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە ماوەی هەفتەیەكیش دەبێت لیستی مووچەی وەزارەتەكان لەلایەن گەنجینەكانەوە ئامادەكراوە و وردبینی بۆ كراوە و بڕیاریش بوو كە 25 مانگ مووچە دابەشبكرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی لەكۆی 400 ملیار پشكی سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچە تئێستا 250 ملیاری تەرخانكردووە، هاوكات وەزارەتی دارایی بیانوو دەهێننەوە گوایە بەهۆی ئەوەی دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی گرفتی بۆ دروستدەبێت دابەشكردنی مووچەیان دواخستووە بۆكاتێكی نادیار.
SNNئەوەشی زانیوە كە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی پشكی تەواوەتی هەردوو پارێزگای هەولێو دهۆكی تەرخانكردووە كە بریتییە لە بڕی 502 ملیار دینار، بەڵام هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرینیش، 400 ملیار دیناریان پێویستە بەڵام تەنها 250 ملیار تەرخانكراوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


