بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازیکرد لە عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
لە دیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بەناکۆکییەکان کرایەوە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە یەکهەڵوێستی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کردەوە بەشێوەیەک کە هەردوولا هاوکار و هەماهەنگ بن لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک.
لەبەرامبەردا مامۆستا عەلی باپیر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو رۆڵە گرنگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا دەیگێڕێت کە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالە و ئێستاش ماڵەکەی کۆکەرەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراقە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



