
مووچە
SNN- عەلی حەمە سەعید
بڕیارە هەفتەی داهاتوو بڕی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموز بۆ سلێمانی تەرخان بکرێت و بەوەش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
لەو بارەوە سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند، تا ئەمڕۆ لە کۆی 400 ملیار پشكی سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچە 250 ملیاری تەرخانکرابوو، هەر بۆیە دابەشکردنی مووچە دواکەوتبوو، بەڵام بڕیارە تا رۆژی یەکشەممە بڕی 150 ملیار دیناری دیکە بۆ ئەو پارێزگایە تەرخان بکرێت بەوەش هەمان رۆژ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا زیاد لە 910 ملیار دینار لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە كە بۆ تەواوكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێویستیمان بە بڕی 902 ملیار دینار دەبێت.
هەر وەک روونیشکردەوە، پارەی تەواو كە 502 ملیار دینارە بۆ هەولێرو دهۆك تەرخانكراوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



