
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی بەدواداچون بۆ بەفەرمی ناساندن و كردنەوەی مەرزی كێلێ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە، بۆئەومەبەستەش ژمارەیەك پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراقیان كردووە.
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كردنەوەی مەرزی كێلێ و بەفەرمی ناساندنی لەلایەن عێراقەوە خواستێكی لەمێژینەی هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینە، ئێمەش وەك نوێنەری هاووڵاتیانی ئەو سنوورە بەهەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتارەكانی دیكەی فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خواستەی هاووڵاتیانی سنوورەكەمان بێتەدی.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەرلە چوارچێوەی هەوڵەكانماندا بۆ بەفەرمی ناساندنی مەرزی كێڵی سەردانی دەستەی گشتی دەروازە سنووریەكانی حكومەتی فیدراڵمان لەشاری بەغدا كردووە و جەختمان لەوەكردەوە كە ئیدارەی ڕاپەڕین هەموو ئەو خاڵانەی تەواوكردووە كە بۆ بەڕەسمی ناساندنی مەرزەكە پێویستن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: سەرجەم لایەنە یاسایی و كارگێڕییەكانی بەفەرمی ناساندنی مەرزی كێلێ خراونەتە بەردەم سەرۆكی دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق داوامانكرد كاری جددی بۆ بە ڕەسمی ناساندنی مەرزی كێلێ بكرێت، بریاریشە بەم نزیكانە شاندێكی دەستەكە سەردانی دەڤەرەكە بكەن بۆ ئەوەی دەروازەكە بەفەرمی بكرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


