“بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین بێت بۆ هه‌ولێر”

نێچیرڤان بارزانی
SNN
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى راسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن، وتیشى: “بانگهێشتى لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین بێت بۆ هه‌ولێر”.
له په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌مڕۆ 31ى تهمموز، بڵاویكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، “هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێرى پایته‌ختى دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت”.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له دۆخى سیاسیى عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌ڕوانین، داوا له لایه‌نه سیاسییه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆیاندا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ بكه‌ن. له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا ئاڵۆزبوونى زیاترى دۆخه‌كه، ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
له كاتێكدا ڕێز له خواستى خۆپیشاندانى ئاشتیانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرین، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسایش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. گه‌لى عێراق شایانى ژیان و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتره و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستیار و مه‌ترسیداره ده‌رباز بكه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆیه لایه‌نه سیاسییه په‌یوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ین بێن له هه‌ولێرى پایته‌ختى دووه‌میان ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. هیچ كێشه‌یه‌ك نییه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



