جوتیاران لە بری عەلوەکان راستەوخۆ بەرهەمەکانیان دەگەیەننە دەستی کڕیاران

0
422

SNN-عەلی حەمە سەعید

جیاواز لەوەی بەرهەمەكانیان ببەنە عەلوەكان بۆ فرۆشتن و ساغكردنەوەیان، جوتیارانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگەی كردنەوەی هەفتە بازاڕێكی كشتوكاڵییەوە ڕاستەوخۆ دەتوانن بەرهەمەكانیان بگەیننە دەستی كڕیارەكان و ڕاستەوخۆ بەرهەمەكانیان ساغبكەنەوە، سەرپەرشتیاری هفتە بازاڕەكەش جەخت دەكاتەوە كە كردنەوەی ئەو هەفتە بازاڕە لەلایەك بۆ جوتیاران سودی هەیە و لەلایەكی دیكەشەوە هاووڵاتیان قازانج دەكەن.

سەعدی غەفور، سەرپەرشتیاری راگەیاندنی هەفتەبازاڕی كشتوكاڵی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم هەفتە بازاڕە بەچاودێری وەزیری كشتوكاڵ و بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكالی هەڵەبجە كراوەتەوە و  ئامانج لە كردنەوەی هەفتە بازاڕی كشتوكاڵی ئەوەیە كە دەمانەوێت دەرفەتێكی باشتر بڕەخسێنین بۆ برا جوتیارەكانمان كە بتوانن بەرهەمەكانیان باشتر ساغ بكەنەوە، بۆیە ئەوەی جیاوازە لەم هەفتە بازاڕەدا ئەوەیە كە جوتیاران ڕاستەوخۆ بەرهەمەكانیان دەهێننە ئێرە و بەبێ‌ ئەوەی بیبەنە عەلوەكان ڕاستەوخۆ دەیگەننە دستی كڕیارەكان و بەرهەمەكانیان ساغ دەكەنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوی لەم هەفتە بازاڕەدا نمایشكراوە بریتیە لەو بەروبوومانەی كە لە وەرزی ئێستا پێگەیشتوون كە بریتن لە بەرهەمەكانی هەنگوین و تەماتە و خەیار و ترۆزی و كاڵك و شوتی و باینجان و دەیان بەرهەمی دیكەی سەوزە و هاوینە، هاوكات ئەمە لەلایەك سودی بۆ جوتیارەكان هەیە كە باشتر بەرهەمەكانیان دەفرۆشن بەبێ‌ ئەوەی كرێی عەلوە بدەن لەلایەكی دیكەشەوە هاووڵاتیان قازانج دەكەن بەوەی كە بەنرخێكی هەرزانتر بەرهەمەكان دەكڕن.

سەرپەرشتیاری راگەیاندنی هەفتەبازاڕی كشتوكاڵی هەڵەبجە، ئەوەشی خستەڕوو، لەم هەفتە بازاڕەدا بەتێكڕا نزكیەی 60 جوتیاری خاوەن بەرهەمی سوری پارێزگای هەڵەبجە بەشداری هەفتە بازاڕەكەیانكردووە، هاوكات بەهۆی نەبوونی بازاڕێكی باوەڕپێكراوە بووەتەهۆی ئەوەی كەرتی كشتوكاڵ و كاری جوتیاری ڕوو لە پاشەكشەبكات، بۆیە كردنەوەی ئەم جۆرە هەفتە بازاڕانە هۆكار بۆ زیاتر هاندانی جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this