چالاكوانێكى سزادراوى بادینان له زیندان تووشى خوێنبهربوون بووه

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
پارێزەری دەستگیركراوانی بادینان رایدهگهیهنێت، یەكێك لە دەستگیركراوانى بادینان تووشی خوێنبەربوونی گەدەبووە، دهشڵێت: “تائێستا زیاتر لە 50 زیندانی مانیان لەخواردن گرتووە”.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان و شیلادزێ بە SNNی راگەیاند، “چەند رۆژێكە دۆخی زیندانیانی بادینان و شیلادزێ لەڕووی تەندروستییەوە باش نییە، بەجۆرێك یەكێك لە دەستگیركراوەكان بەناوی نێچیروان بەدیع، تووشی خوێنبەربوونی گەدەبووە، رۆژ بە رۆژ مانگرتنی زیندانیان روو لە زیادبوون دەكات، لە ئێستادا زیاتر لە 50 زیندانی مانیانگرتووە لەخواردن”.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان لهبارهى مهبهستى مانگرتنهكهوه ئهوهشى خستهڕوو، “دوای ئەو مانگرتە چاوەڕێدەكەین، سزادراوانی شیلادزێ، بەئازادكردنی مەرجدار لەزیندان بێنەدەرەوە و ئازاد بكرێن و مانگرتووان كۆتایی بە مانگرتنەكەیان بهێنن، بەڵام بەهۆی دەستوەرادنی سیاسیەوە تا ئێستا ئازاد نەكراون”.
به وتهى بەشدار حەسەن، “دوێنێ یهكشهممه لەگەڵ سەرۆكی دەستی ماڤی مرۆف چاویان بە دەستگیركراوان و سزادراوان كەوتووە، بڕیاریشە ئهمڕۆ دووشهممه 1ى ئاب، سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی دەستی مافی مرۆڤ لەسەر ئەم پرسە كۆببنەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


