بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران قەدەغەیە

مستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانێکی ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکان کرد و داوا دەکات، بەهیچ شێوەیەک چەک لە دژی خۆپیشاندەران بەکارنەهێنن.
لەوبارەیەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە فەرمانێکدا کە ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەکانی کردووە، دەڵێت، “بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن لە خۆپیشاندەران قەدەغەیە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە هێزە ئەمنییەکان فەرماندە و ئەندامەکانیان ئاگادار بکەنەوە کە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان بپارێزن بەبێ بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی.”
مستەفا کازمی داواشی کردووە، هێزە ئەمنییەکان خاڵی پشکنین دابنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، پێویستە دان بەخۆتاندا بگرن و ئارام بن و مامەڵەیەکی پیشەییانە و مرۆڤدۆستانە بکەن.”
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



