قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە

SNN
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکایەتی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەکانی سەر بە دیوان کۆبۆوە و داوای لێکردن بەردەوام بن لەچاکسازی ئیداری لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ 2022/8/1 لە هەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی کردن لەپای سیستەمی کار و چۆنیەتی ڕاپەڕاندنی ئەو مامەڵانەی ئاڕاستەی دیوان دەکرێن.
جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەشدا: کە سیستەمی کارکردن لەناو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پێویستی بەچاکسازی بەردەوام هەیە و داوای لە سەرۆکی فەرمانگەکان کرد کە بەردەوام بن لەو چاکسازییە بۆ ئەوەی بتوانن بەزوترین کات مامەڵەی هاووڵاتیان ڕاپەڕێنن و خزمەتەکان پێشکەشی خزمەتخواز بکرێت بە ئاسانترین وباشترین شێوە.
جەختیشی کردەوە: یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێم نەهێشتنی رۆتینە لەدامودەزگاکاندا و لەوپێناوەشدا پڕۆژەی خزمەتمان سەرپێ خستووە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو پڕۆژەیە نەهێشتنی رۆتینە.
دواتر دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوان و سەرۆکی فەرمانگە و بەڕێوبەرەکان، تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەروو بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە وپێکەوە پلانی چارەسەر کردنیان بۆ ئامادەکرد.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



