
SNN
عەلی خامنەئی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، گروپە چەکدارییەکانی فەڵەستین پڕچەک دەکەن تا رووبەڕووی ئیسرائیل ببنەوە.
خامنەئی لە وتارێکیدا کە بەشێوەی ئۆنڵاین بڵاویکردەوە، رایگەیاند “ئێران پێی وایە تاکە گرفتی چەکدارە فەڵەستینییەکان کەمی چەکە، لەبەر ئەوە چەکیان بۆ رەوانە بکەین، لە ئێستادا هاوسەنگی هێز گۆڕاوە و کەرتی غەزە دەتوانێت دژی دوژمن بوەستێت”.
خامنەئی ئیسرائیلی بە “گرێی شێرپەنجە” ناوبرد و وتی “پێویستە ئەو وڵاتە لەناوببرێت”.
وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش وەڵامی ئەو هۆشدارییەی خامنەئی دایەوە و وتی: “ئیسرائیل لە چەندین شوێن دوژمنی سەرسەختی هەیە، وەسفکردنی وڵاتەکەمان بە گرێی شێرپەنجە دەرخەری ئەو راستیەیە”.
هۆشداریشیدا لەوەی “هیچ کەسێک پشوودرێژی ئیسرائیل تاقی نەکاتەوە، چونکە وڵاتەکەمان بۆ هەموو هەڕەشەیەک ئامادەیە”.
لەلایەکی دیکەوە مایک پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا وتەکانی خامنەئی بە “قێزەون و رق ئامێز” وەسفکرد.
یەکێتی ئەوروپاش لە راگەیەندراوێکیدا وتی “ئەو وتانەی خامنەئی قبوڵکراو نین و جێگەی نیگەرانیشن”.
پێشتر خامنەئی رایگەیاندبوو، هاوکاری هەر لایەنێک دەکەن کە دژی ئیسرائیل بوەستێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



