
SNN-سیروان حەسەن
لە سنووری گەرمیان پۆلیسێکی فریاکەوتە دەستکاری دەمانچەکەی کردووە و گولە لە دەستی دەرچووە لە ئەنجامدا خۆی و هاوڵاتیەکی دیکەی بریندارکردووە.
عەلی قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە SNNی ڕاگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار، پۆلیسێک دەستکاری چەکی کردووە و بەهۆیەوە خۆی و هاوڵاتییەکی بریندارکردووە.
وتیشی: ئەوکەسەی گولەی لەدەست دەرچووە خۆی بە سوکی برینداربووە، بەڵام هاووڵاتییەکەی دیکە برینەکەی سەختە و رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
عەلی قەدوری راشیگەیاند، لە ئێستادا دەست بەسەر چەکەکەدا گیراوە کە دەمانچەیە و ئەو کەسەی فیشەکی لەدەست دەرچووە بەپێی مادەی 416 بەندکراوە، پۆلیسیش لەسەر ڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



