
بایرن میونخ
SNN Sport
ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی یانەی بەرشەلۆنەی بێهیواکردو رەتیکردەوە کۆتینیۆی بەرازیلی لێبکڕێت.
کۆتینیۆ لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی رابردوو بە خواستن بۆ ماوەی ساڵێک پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخ کرد بە بڕی 8.5 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ بژاردەی کڕین بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی ئەمساڵ.
ئەمڕۆ رۆمینیگەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونخ رایگەیاند، بژاردەی کڕینی کۆتینیۆ بە 120 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی هاتووەو ئێمە ئەو بڕە پارە بەو یاریزانە نادەین و کار بۆ بەهێزکردنی تیپەکەمان دەکەین بۆ وەرزی داهاتوو”.
کۆتینیۆ لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی 2017 لە یانەی لیڤەرپوڵەوە بە بڕی 120ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 40 ملیۆن یۆرۆی زیادەی تر پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد، بەڵام نەیتوانی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو بێت و بە ناچاری یانەی بەرشەلۆنەی بە خواستن بەرەو بایرن میونخ جێهێشت.
ئەم یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا نزیکترین یانە لە کۆتینیۆوە یانەی چێڵسی ئینگلیزییە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



