
سیتین، میسی، نەیمار
SNN Sport
راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کیکی سیتین، ئامادەیی خۆی بۆ مەشقدانەوە بە نەیمار دا سێلڤا داو لە نوێترین لێدوانیدا حەز بە گواستنەوەی ئەو ئەستێرە بەرازیلییە دەکات.
سیتین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بین سپۆرتی قەتەری باس لە هاتنی نەیمار دەکات و دەڵێت:” بە دڵنیاییەوە دڵخۆش دەبم ئەگەر مەشق و راهێنان بە نەیمار بدەم لە یانەی بەرشەلۆنە، من دەمەوێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات، چونکە ئێمە قسە دەربارەی ئاستێکی نموونەیی دەکەین”.
دواتر دەڵێت” من بە بەخت بووم یەکێک لە خەونەکانم هاتە دی راهێنانم بە باشترین یاریزانی جیهان داوە کە میسی- یە”.
ئەم قسانەی کیکی سیتین لە کاتێکدایە، رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن یانەی بەرشەلۆنە ئەم هاوینەش هەوڵی گواستنەوەی نەیمار دەداتەوە، نەیماریش دەیەوێت جارێكی تر درێسی یانەی بەرشەلۆنە بپۆشێتەوەو خەونەکەی بێتە دی.
نەیمار لە گواستنەوەکانی هاوینەی ساڵی 2017 بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ یانەی بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، دواتر پەشیمانبوونەوەی خۆی لە جێهێشتنی ئەو یانەیە بە هاوڕێکانی لە یانەی بەرشەلۆنە راگەیاندبوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
28 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
28 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


