
دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
وه‌زیرى دارایی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌ستكاریكردنى مووچه چینى هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه مووچه‌یان 500 هه‌زار دینار كه‌متره، ده‌شڵێت: “مووچه‌ى پله باڵاكان ده‌ستكارى ده‌كرێت، چونكه نیوه‌ى بودجه بۆ ئه‌وان ده‌بێت”.
عه‌لى عه‌بدولئه‌مری عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراق ورده‌كارى كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقى ئاشكرا كرد و وتى: “كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه خانه‌نشینان و چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه مووچه‌كه‌یان له 500 هه‌زار دینار كه‌متره، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌رانى پله باڵا ده‌گرێته‌وه، چونكه نیوه‌ى بودجه‌ى عێراق بۆ مووچه‌ى ئه‌وان ده‌ڕوات”.
وه‌زیرى دارایی عێراق ره‌خنه‌ى له یاسایی بودجه گرت و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “شێوازى خه‌مڵاندنى بودجه هه‌ڵه‌بووه و تێڕوانينێكى ئابووریان و واقیعیانه‌ى تێدا نیه، ته‌نیا كۆمه‌ڵێك ژماره‌یه كه هه‌موو ساڵێك دانراوه، كێشه گه‌وره‌كه‌ش له مووچه و ده‌رماڵه و شایسته‌داراییه‌كانى ده‌وڵه‌تدایه، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ى پرۆژه یاسایی بودجه‌یان ئاماده‌كردووه هه‌ستاون به دانان و په‌سه‌ند كردنى به‌بێ ئه‌وه‌ى بیر له كاریگه‌رییه داراییه‌كه‌ى بكه‌نه‌وه، بۆ نموونه زیادكردنى مووچه، زیادكردنى هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تى، زیادكردنى ده‌رماڵه و خانه‌نشینان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عه‌لى عه‌لاوى باس له نرخى نه‌وت ده‌كات و ده‌ڵێت: “نابێت ئێمه پشت به به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت ببه‌ستین، به‌ڵكو پێویسته پشت به تواناكانى خۆمان ببه‌ستین و بیانكه‌ینه رووگه‌ى سه‌ره‌كى ئابووریهكهمان”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستاشدا حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تێدا ساڵى دارایی دابه‌شكراوه بۆ 12 مانگ، به‌گوێره‌ى ئه‌م یاسایه‌ش كورتهێنانى گه‌وره هه‌یه به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “پلانى كهمردنهوهى مووچه له عێراق ته‌نیا بۆ ماوه‌ى دوو مانگ دانراوه له ئێستادا”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



