سوریا بەرزترین رێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەڕۆژێکدا تۆمار دەکات

سوریا بەرزترین رێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەڕۆژێکدا تۆمار دەکات
SNN–
رێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە لەسوریا بەشێوەیەکی سەیر هەڵکشا و تەنیا لە یەک رۆژدا 11 تووشبوو راگەیەنرا و 4 مردنیش هەیە.
وەزارەتی تەندروستی سوریا ئاماژەی بەوەداوە، کە تووشبووەکان لەوڵاتی کوەیت-ەوە گەڕاونەتەوە و لەئێستادا ژمارەی تووشبوو لەسوریا 70 کەسە.
تۆمارکردنی 11 حاڵەتی نوێ لەو وڵاتە بە ئامارێکی جێ مەترسی دادەنرێت بۆ سوریایەک کە ئاگری شەڕ و بێ خزمەتگوزاری تەندروستی تەنگی پێ هەڵچنیوە.
دوێنێش وەزارەتی تەندروستی تەندروستی سوریا بڵاویکردەوە کە کەسێکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا لەسوریا 70 حاڵەتی تووشبوون هەیە و 37یان چاکبوونەتەوە و 7 حاڵەتی مردنیش هەیە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



