ڤیدیۆ.. لەپاکستان فڕۆکەیەک بە 99 سەرنشینەوە لەگەڕەکێکی قەرەباڵغ کەوتەخوار

شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە
SNN–
درەنگانی دوێنێشەو هەینی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی پاکستان لەگەشتێکی ناوخۆییەدا پاش لەکارکەوتنی دوو بزوێنەری، بەسەر گەڕەکێکی قەرەباڵغی شاری کەراچیدا کەوتەخوارەوە و 97 کەسی کردە قوربانی.
تیمەکانی فریاکەوتن تائێستا توانیویانە 97 لاشە جیا بکەنەوە پاشئەوەی بەهاوکاری سوپا پڕۆسەی گەڕانەکە دەستیپێکرد.
فڕۆکەکە لەجۆری ئێرباس 320-ە و پاش لەکارکەوتنی دوو بزوێنەری، لەنزیک تێرمیناڵی فڕۆکەخانەی کەراچی کەوتە خوارەوە بەسەر گەڕەکێکی قەرەباڵغدا و تەنیا 2 کەس لەڕووداوەکە رزگاریانبووە.
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییشدا ساتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە تۆمار کراوە و پێش خۆکێشانی بەزەویدا خۆی دەدات لە تاوەرێکی بەرز.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



