
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ
SNN
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایار، رێبهر ئهحمهد وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی رێکارەکان و هۆکاری قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزان رایگەیاند، “ئێستا مەترسیی کۆرۆنا لەسەر هەرێمی کوردستان لە جاران زیاترە، چونکە ئێستا حاڵەتی تووشبوونمان هەیە، کە نازانین سەرچاوەی کێیە و لە کێوە تووش بوون”.
رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد مەبەستی ئێمە لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە جەژندا بۆ ئەوەیە کەمترین بەرکەوتن لەنێوان هاووڵاتیان دروست ببێت، ئەگەرنا سەردانکردنی خۆشەویستان لە رۆژی جەژن وەکو ئەرکێکی مرۆیی و ئایینی دەبینین، کە لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا باوە، بەڵام بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە باشمان زانی قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنین
“پێشتر بەپێی سیاسەتی بەرگری و هێرشکردن بۆ سەر ڤایرۆسەکە توانیمان بەسەر ئەو ڤایرۆسە زاڵ بین و رێگەنەدەین وەکو وڵاتانی دیکە بڵاوببێتەوە”. هەروەها وتی: “ئەوەی ئێستا بۆ ئێمە ناڕوونە، سەرچاوەی تووشبوونی حاڵەتەکانی دواییە، کە ئەوەش سەرچاوەی مەترسییە، ئێستا خەڵکانێک تووشدەبن لە کۆمەڵگە، کە ئێمە نازانین سەرچاوەی یەکەمیان کە بووەتە هۆی تووشبوونیان کێن و بەرکەوتەیان لەگەڵ کێ بووە”.
رێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد”ئێمە نازانین ئەوانەی پێشتر تووش بوون و بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ ئەوانەی ئێستا و تووشیان کردوون، یان ئەوانەی لە عێراق و وڵاتانی دیکە دێنەوە دواتر تووشیان دەکەن، پێمانوایە ژمارەیەکی زۆرتر لە تووشبووان لە هەرێمی کوردستان هەن، بەڵام ئێمە هەستمان پێنەکردووە”.
لەبارەی هۆکاری کرانەوەی بازاڕەکان لە رۆژانی پێشوو و پەیڕەوکردنی قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری لە رۆژانی جەژن، رێبەر ئەحمەد روونیكردهوه، “پەیامی جۆراوجۆرمان بەدەست گەیشتووە، بۆچی بازاڕەکان کرانەوە، بەڵام جەژن قەدەغەی هاتووچۆ دەکرێت؟ دەمانەوێت ئەوە بڵێین ئێمە لە حکومەت لەژێر فشاری ئابووری کە بۆ هاووڵاتیان هات، هەستمان کرد دەبێت خەڵک خەریکی کەسابەت بن و داهاتیان پەیدا بکەن، بۆیە بازاڕەکانمان کردەوە”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



