خالید شوانی: بەڵێنی یەکێتی لە ئەستۆ دەگرین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خوێندکارانی زانکۆکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

SNN-
ئەمڕۆ شەممە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی پێدان.
خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ کێشەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی (کەرکوک گەرمیان، چەرمۆ، خانەقین)کە بریتین لە دانپێدانانی بڕوانامە، سوودمەند نەبوون لە دامەزراندن، هەروەها مامەڵەکردنی ئەو خوێندکارانە بە جیاواز لەگەڵ منداڵانی هێزە ئەمنییەکان بەغدا کە وەک کەسوکاری شەهید مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت و جیاوازی لە نێوانیاندا دەکرێت کۆبووینەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنیان”.
وتیشی:”ئێمە لەهەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و ئەوەی پەیوەست بێت بە هەرێمی کوردستانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری خویندنی باڵا هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدەین”.
لە کۆتاییدا بەڵێنی چارەسەری یەکێتی پێدان بۆ کێشەکانیان و وتیشی:”ئەوەی لە تواناماندا بێت وەک یەکێتی کاردەکەین کێشەکانیان بۆ چارەسەربکەین و داهاتوویان زەمان بکەین هاوشێوەی خویندکارانی دیکە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



