پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبەغدا: هەمیشە هەوڵی ئەوەمانداوە كە كورد یەكڕیزبێت

0
330

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەدواین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی وادەیەكی كەم دراوەتە یەكێتی و پارتی بۆ ئەوەی خۆیان لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلایی بكەنەوە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزی كورددا بووین، بەڵام ئەگەریش پارتی ئامادەی ڕێككەوتن نەبێت ئەوا سیناریۆی 2018 دووبارەدەبێتەوە و چواچێوەی هەماهەنگی لەوە زیاتر چاوەڕێناكات.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەمی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەدواین كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەناوخۆیاندا ماوەی كەمتر لە10 ڕۆژیان بۆ یەكێتی و پارتی داناوە بۆ ئەوەی لەناوخۆیاندا لەسەر كاندیدێكی هاوبەش ڕێیبكەون، چونكە ناتوانن لەوە زیاتر چاوەڕێ بكەن و كات لەبەرژەوەندی چوارچێوەی هەماهەنگیدانییە وئەوەش بە بەرپرسانی یەكێتی وپارتی ڕاگەیاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لەسەر یەكێتی نشتیمانی كوردستانە بۆ یەكخستنی یەكڕیزی ناوماڵی كورد ئەنجامیداوە و خودی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) چەندین جار سەردانی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ناوماڵی كورد بە یەكگرتووی بمێنێتەوە و پەرتەوازە نەبێت، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر كاندیدی هاوبەشی نێوان یەكێتی و پارتی نەهاتووەتە ئاراوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر پارتی ئامادەنەبێت لەگەڵ یەكێتی بگاتە ڕێككەوتن، ئەوا بەدڵنیاییەوە سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دووبارە دەبێتەوە و ئەوكات دەردەكەوێت چ لایەك هۆكار بووە بۆ ئەوەی كورد نەتوانێت بە یەك كاندید بەچێتە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this