تورکیا رەتی دەکاتەوە کە چەکی کیمیایی لە هەرێم بەکارهێنابێت

سوپای تورکیا
SNN
وەزارەتی بەرگری تورکیا، لە راگەیەنراوێکدا بە هەموو جۆرێک رەتی کردەوە کە چەکی کیمیای لە هەرێمی کوردستان دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKKبەکارهێنابێت.
هەر دوێنێ پێنجشەممە، بەشێک لە میدیا نزیکەکانی پەکەکە، کۆمەڵێک گرتە ڤیدیۆی گەریلایان بڵاوکردبوویەوە کە تێیدا ئاماژەیان بەوەدابوو کە بە چەکی کیمیای بۆردومان کراون، بەشێک لە سەربازەکان ئاسەواری چەکە کیمیاییەکە بە جەستەیانەوە مابوو، بەشێکیشیان تووشی پەرکەم و رشانەوە بوو بوون.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەنراوەکەیدا ئەوەشی روونکردەوە، کە تەواوی ئەو هەواڵانە بە درۆ دەخەینەوە و بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە دوورە لە خورەوشتی سوپای تورکیا، ئەوەشی لەم جۆرە قسانە دەکات، چاوی بە سەرکەوتنەکانی سوپای وڵاتەکەمان هەڵنایەت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



