پۆلیسی دارستان هۆشداری دەدەن لە بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكان

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەهۆی هاتنی وەرزی سەرماو بەرزی نرخی نەوتی سپی و هەروەها دابەشنەكردنی نەوت لەلایەن حكومەتەوە بەشێك لەهاووڵاتیان بەتایبەت گوند نشینان پەنا بۆ بڕینەوەی دارودرەختی سەوزی دارستانە سروشتییەكان دەبەن، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕیش هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لەسەر ئەوكارە.
موقەدەم ئیسماعیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە SNNی راگەیاند: لەم وەرزەدا كە بەشێك لەهاووڵاتیان و گوند نشینان بەمەبەستی بەكارهێنانی دارودرەخت بۆ خۆگەرمكردنەوە پەنا بۆ بڕینەوەی دارودرەخت دەبەن، ئەوە كارێكی پێچەوانەی یاسا و دژبەژینگەیە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی یاساكانی پۆلیسی دارستان بن، دەتوانن بەپێی رێنماییەكان بەشێوەیەكی زانستی و سەردەمیانە دارەكان هەڵپاچن تاوەكو بتوانن لە زستاندا سوودی لێوەربگرن بەڵام بڕینەوەی دارودرەخت لە بنەوە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای دەستنیشانكردنی چەند شوێنێك لە لایەن مەفرەزەكانیانەوە و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون، بۆیان دەركەوت كە دوو كەس تۆمەتبارن بە بڕینەوەی دارەكان بە جۆرێك تەنیا یەك كەسیان زیاتر لە هەزار داری بڕیوەتەوە و سێ دۆنم زەوی بە تەواوی لە دار پاككردووەتەوە، ئێمەش دادوەرمان لێ ئاگادار كردووەتەوە و فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارباژێر ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە شەش هەزار دار بەشێوەیەكی نایاسایی لە سنووری شارباژێڕ بڕدراونەتەوە و، بەهۆیانەوە دەیان كەس فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و، بەشێكی زۆریان دراونەتە دادگا، بۆیە هەركەسێك بەبێ رێنمایی و بە هەڕەمەكی دار ببڕێتەوە، ڕێكاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتەر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


