پێدانى 5 هه‌زار دۆلار قه‌رز به هاووڵاتییانى هه‌رێم راگه‌یه‌نرا

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
ویلایه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ى ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) پرۆگرامى (ئەبشر) راگه‌یاند كه تایبه‌ته به پێدانى قه‌رزى بچووك به هاووڵاتیانى عێراق و هه‌رێم كه بڕه‌كه‌ى 5 هه‌زار دۆلاره.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یهشممه بڵاویكرده‌وه كونسوڵیهى ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، “ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) خۆشحاڵە بە راگەیاندنی کردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی (ئەبشر) و ئێستا دەتوانیت ناوتۆمار بکەیت”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كونسوڵیهى ئه‌مریكا له هه‌ولێر له‌باره‌ى ورده‌كارى به‌رنامه‌كه‌وه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئەبشر دەکەوێتە چوارچێوەی پڕۆگرامی (تەحفیز) کە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی پاڵپشتیی دارایی دەکات و لە لایەن (دامەزراوەی ستەیشن بۆ کارسازی)وە بەڕێوە دەبرێت و ئامانج لێی دابینکردنی پشتیوانیی تەکنیکی و داراییە بۆ بزنسی زۆر بچوک و بچوک و مامناوەند و مەبەست لێی یارمەتیدانی ئەم پڕۆژە و کۆمپانیایانەیە تا سەرکەوتووبن لە بەڕێوەبردنی بزنسەکانیان و بتوانن ئیدامەیان پێبدەن، ئەمیش لە ڕێگه‌ی دابینکردنی ژمارەیەک وۆرکشۆپی ڕێنیشاندان و ڕێنوێنیکردنەوە”.
ته‌مه‌نى به‌شداربووه‌كان و قه‌باره‌ى پرۆژه‌كه‌یان یه‌كێكه له‌و پرسیارانه‌ى زۆرترین كه‌س له‌باره‌ى به‌رنامه‌كه‌وه ده‌یپرسێت و له‌و باره‌یه‌وه كونسوڵیهى ئه‌مریكا ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “له ئەم پڕۆگرامە خانمان و پیاوان لە گشت تەمەنەکان دەگرێتەوە ئیتر لە هەر بوارێک‌دا خاوەنی پڕۆژەی خۆیان بن؛ بۆ نموونەی ئەوانەی کاری دەستی دەکەن، خاوەنی دوکان یاخود کارگەیەکی بچوکی خۆیانن یاخود تەنانەت ئەو کەسانەش کە پڕۆژەی ئۆنلاینیان هەیە یان لە ماڵەوە بەرهەمەکانیان دەفرۆشن. راهێنانەکان لە رێگه‌ی ئۆنلاینەوە دەبن”.
له‌باره‌ى ئه‌و پارێزگایانه‌ى هه‌رێم و عێراق كه ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌یانگرێته‌وه كونسوڵیهى ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاشكرایكردووه، “ئەو پارێزگایانەی ئەم پڕۆگرامە دەیانگرێتەوە بریتین لە بەغداد، بەسڕە، ئەنبار، موسڵ، هەولێر و دهۆک”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



