“لە مەسەلەی سەرۆککۆماریشدا ھەمان ئەو گەڤکردن و خۆگیڤکردنەوەیە ھەبوو بەڵام یەکێتی سەرکەوت”

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لەسەر وەرگرتنی پۆستەکان قسە و قسەڵۆک زۆرە وەکو چۆن لە مەسەلەی سەرۆکایەتی کۆماردا ھەمان ئەو گەڤکردن و خۆگیڤکردنەوە ھەبوو، بەڵام سەرەنجام پۆستەکە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکلایی بووەوە، پێمانوایە بۆ پشکی خۆمان لە وەزارەتەکانیش سەرکەوتوو دەبین.
ستران عەبدوڵڵا لە لێدوانێکدا بە کەناڵی ئاسمانی کەرکوکی راگەیاندووە، بەشێکی زۆری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا لەسەر دوو بنەمایە، ھەم لەسەر دەنگ و ھەم لەسەر سەنگ، واتە ھەم لەسەر ژمارەی کورسییەکان و ھەم لەسەر سەنگی سیاسی لایەنە سیاسییەکانیش.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەگوێرەی ئەو بەرکەوتنانە بێگومان چوار وەزارەت بەر کورد دەکەوێت و لەناو کوردیشدا وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێمانوایە دوو وەزارەت شایستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ستران عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەشکرد :”لەسەر وەرگرتنی پۆستەکان قسە و قسەڵۆک زۆرە وەکو چۆن لە مەسەلەی سەرۆکایەتی کۆماردا ھەمان ئەو گەڤکردن و خۆگیڤکردنەوە ھەبوو، بەڵام سەرەنجام پۆستەکە بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکلایی بووەوە، پێمانوایە بۆ مەسەلەی بەرکەوتەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەزارەتەکانیشدا سەرکەوتوو دەبین”.
“ئێمە دەمانویست لە وەرگرتنی کۆی بەرکەوتەی کورد لەم حکومەتە یان وەرگرتنی ئەم چوار وەزارەتە پێکەوە بووینایە کە ئەوە داخوازییەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو خوا ئەوانە بگرێت کە جێبەجێیان نەکرد” ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
لە بارەی وەرگرتن و دابەشکردنی پۆستەکان لە بەغدا ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان راشیگەیاند:” یەکێتیی لەم بوارەدا خۆی بە کەمتەرخەم و نازانێت، بۆیە ئێمە لە بەرکەوتەکەی خۆمان روومان لە سەرۆکی حکومەتە روومان لەدەستی دووەم نییە، بۆچی وەزارەت لە لە پارتی وەربگرین”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



