عێراق کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتییانی هەرێمدا دیاریکرد

نەوتی سپی
SNN-
بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشکردنی کارتی نەوت لە پارێزگاکانی هەرێم و بڕی نەوتی دابەشکراو بۆ هەر پارێزگایەک بە گوێرەی پێداویستی ئەو پارێزگایە دیاریدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، حسێن تاڵب, بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق لە لێدونێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، لە سبەینێوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی کارتی نەوتی ماڵان لە پارێزگاکانی هەرێم و دواتریش لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوودا کارتەکە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەشدەکرێت.
راشیگەیاندووە، بەهۆی زۆری پێداویستییەوە بڕی ئەو نەوتەی بۆ پارێزگاکانی هەرێم دیاریکراوە زیاترە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق و دیاریکردنی بڕەکەش بەپێی پێویستی و گۆرانی کەشوهەوایە تا بتوانن بڕی پێویستی سوتەمەنی بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوچەشاخاوییەکان دەستی بە دابەشکردنی نەوت کردووە بە نرخی 103 هەزار دینار دەیداتە هاووڵاتییان، بەڵام لەبەرامبەر زۆری نرخەکەیدا دانیشتوانی پنجوێن و سەیدسادق و بەشێکی دیکەی هاووڵاتییان وەرگرتنی نەوتەکەیان رەتکردەوە.
هەروەها كهمال محهمهد، وهزیری سامانه سروشتییهكان به وهكالهت رایگهیاند، کە بەرمیلێک نەوتی سپی به 284 ههزار دینار دەکڕن و به 100 ههزار دینار بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشی دەکەن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 min لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
1 min لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش



