پەرلەمانتارێك: نا دادییەكانی حكومەت بەرامبەر بە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە گەیشتوونەتە لوتكە

باڵانبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەوەی ڕاگەیاند كە لەهەفتەی داهاتووەوە لە پارێزگاكانی هەرێمدەدەستدەكەن بە دانانی بەردی بناغەی بینای چەند خوێندنگایەك، بەجۆرێك لە كۆی 10 قوتابخانە كە بەردی بناغەیان دادەنرێت هیچیان لە پارێزگای سلێمانی نین و نۆ قوتابخانەیان بۆ هەولێر ودهۆك ەویەكێكیش بۆ هەڵەبجە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت” نا دادییەكانی حكومەت بەرامبەر بە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە گەیشتوونەتە لوتكە”.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەهەرێمی كوردستان ڕوودەدات پێی ناوترێت حكومەت و دەوڵەتداری، بەڵكوو حزبێكی سیاسی بە ئارەزووی خۆیی و بۆ بەرژەوەندی چەند كەسێك و ناوچەیەك كاردەكەن، هەرئەمەش وایكردووەكە نا دادییەكانی حكومەت بەرامبەر بە ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە لەڕووی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە بگاتە لوتكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی بەرامبەر بە پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستە و دەیانەوێت لەوڕێگایەوە هاووڵاتیان و خەڵكی ئەوسنورە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان توڕە بكەن و واینیشان بدەن كە خەتای یەكێتییە پرۆژە بۆ سلێمانی وهەلچەبجە جێبەجێناكرێت، بەڵام پێچەوانەكەی ڕاستە و خەڵكی بایی ئەوەندە هۆشیارن كە دەزانن ئەوسیاسەتەی بەرامبەربە سلێمانی و هەڵەبجە گیراوەتە بەر پێی ناوترێت حكومەتداری بەڵكوو جگە لە جیاكاری و پەراوێزخستن هیچی دیكە نییە.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمئەوەی بلاوكردەوەكە لەهەفتەی داهاتووەوە دروستكردن و تەواوكردنی بینای چەند قوتابخانەیەك لە پارێزگاكانی هەرێم دەكەونەبواری جێبەجێكردنەوە، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر چوار سێ قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەكقوتابخانەی 12 پۆلی و یەك قوتابخانەی نۆ پۆلی و یەك قوتابخانەی شەش پۆلی و یەك باخچەی منداڵانی نوێ لەكۆتاییەكانی قۆناغی كاركردنن و تەواو دەبن، هاوكات هەرلەپارێزگای هەولێربەردی بناغەی حەوت قوتابخانەی نوێ دادەنرێت كە پێكدێن لە شەش قوتابخانەی ١٨ پۆلی و یەك قوتابخانەی نۆ پۆلی، لە پارێزگای دهۆكیش بەردی بناغەی دوو قوتابخانەی ١٨ پۆلی دادەندرێ، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی تەنها یەك قوتابخانەی ١٨ پۆلی و باخچەیەكی منداڵان تەواو بوون و دەكەونە بواری خزمەتەوە بەبێ ئەوەی بەردی بناغەی هیچ قوتابخانەیەك دابندرێت،لە پارێزگای هەڵەبجەش بەردی بناغەی یەك قوتابخانەی ١٢ پۆلی دادەندرێت، بەبێ ئەوەی لە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەردی بناغەی هیچ قوتابخانەیەك دابندرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
57 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


