
SNN-عیماد جەباری
کەمێک پێش ئێستا تەرمی بەهجەت ئەنوەر محەمەد مفەوەز لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە کوژراوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: “لە گەڕەکی عەسکەری لە شاری کەرکوک، مفەوەز بەهجەت بە کوژراوی لەناو بۆدی ئوتومبیلەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە کە لە جۆری پیکابە”.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە: “مفەوەز بەهجەی سەربڕدراوە و تەرمەکەی شێوێندراوە و لە گوێنییەکدا شاردراوەتەوە”.
وتیشی: “لە دوێنێوە بێ سەروشوێن بووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری کوژرانی مفەوەز بەهجەتەوە دەستیپێکردووە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



