
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بانكى ناوه‌ندى عێراق رازیبووه قه‌رزێك به بڕى 15 ملیۆن دینار بداته تووشبووانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه.
د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “لەماوەی رابردوودا دوای بڕیاری بانکی ناوەند بۆ راسپاردنی گشت بانکە موڵەتپێدراوەکان بە پێدانی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە داوام لە بانکی ناوەند کرد بە نووسراوی ژمارە 39 لە 9ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 بە راسپاردنی ئەو بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن بە پێدانی ئەو قەرزە بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسراوه‌كه‌یدا ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ” خۆشبەختانە ئەمڕۆ بانکی ناوەندى رەزامەندی دەربڕی و ئەو قەرزە هاووڵاتییانی هەرێمیش دەگرێتەوە و پێویستە ئەو بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن ئەو قەرزە بدەن”.
له‌باره‌ى بڕى قه‌رزه‌كه و ماوه‌ى دانه‌وه‌ى د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “بڕی ئەو قەرزە دەگاتە 15 ملیۆن دینار و بۆ ماوەی 5 ساڵە و بە رێژەی سوودی 2.9٪ دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە خوازیارن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


