ئه‌وانه‌ى چاویان له خوێندنێكى ئاستبه‌رزه روو له زانكۆى ئه‌مریكى كوردستان ده‌كه‌ن

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: حكومه‌تى هه‌رێم
SNN
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت: “خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئه‌و كه‌سانه‌ى چاویان له خوێندنێكى ئاست به‌رزه روو له زانكۆى ئه‌مریكى كوردستان له دهۆك ده‌كه‌ن”، داواش له كۆمپانیاكان ده‌كات زه‌ماله‌ى خوێندن بۆ قوتابیانى كوردستان رابگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى تشرینى دووه‌م، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌شدارى له مه‌راسیمى پێشكه‌شكردنى 20 زه‌ماله‌ى خوێندن كرد بۆ 20 خوێندكار كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینه‌رجى توركیه‌وه پاره‌كه‌ى دابینكراوه بۆ زانكۆى ئه‌مه‌ریكى كوردستان له شارى دهۆك.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتارێكى پێشكه‌شكرد و وتى: “ئه‌و كاره‌ى كۆمپانیاى گنه‌ڵ ئینه‌رجى كردوویه‌تى جێگه‌ى ده‌ستخۆشییه و به‌هیوام كۆمپانیاكانى تریش چاو له‌م كۆمپانیایه بكه‌ن”.
وتیشى: “خۆشحاڵم ده‌بینم زانكۆى ئه‌مریكى له كوردستان بووه‌ته جێگه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه چاویان له خوێندنێكى ئاست به‌رزه، هاوكات 60٪ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه له‌م زانكۆیه ده‌خوێنن پاره‌كه‌یان كۆمپانیاكان دابینیده‌كه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه قه‌یرانمان هه‌یه و به‌شێكى زۆرى مامۆستاكانمان كێشه‌یان هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش ئێمه هه‌وڵمانداوه كه وه‌به‌رهێنان له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌دا بكه‌ین”.
مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “پرۆسه‌ى په‌روه‌رده باشترین پرۆسه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وڵات به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت تێیدا و لاى حكومه‌تى هه‌رێمیش زۆر جێگه‌ى بایه‌خ و گرنگیپێدانه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


