
دابەشکردنی نەوتی سپی
SNN-
وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان (به‌وه‌كاله‌ت) رایده‌گه‌یەنێت، نزیكه‌ی 80%ـی دانیشتوانی ناوچه شاخه‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه و پرۆسه‌كه له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش نه‌وتی سپی له سه‌نته‌ری شاره‌كان دابه‌شده‌كرێت، دەشڵێت:” بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاووڵاتییانەوە کەمدەبێتەوە و خەڵکیش ناچار نابێت دارببڕێتەوە”.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان (به‌وه‌كاله‌ت) رایگەیاند، زیاتر له 80% دانیشتوانی ناوچه شاخه‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه، له سنووری دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیاتر له 36 هه‌زار خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه، له سنووری هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانیش زیاتر له 30 هه‌زار خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه.
وتیشی: پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له ناوچه شاخاوییه‌كان له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و دوای ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستده‌كه‌ن به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له سه‌نته‌ری شاره‌كان.
راشیگەیاند: ماوه‌ی دوو رۆژه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی له سنووری قه‌زای دوكان و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار خێزان نه‌وتی سپییان وه‌رگرتووه.
روونیشیكرده‌وه، دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا رێژه‌ی بەکارهێنانی كاره‌با كه‌مده‌كاته‌وه و له‌هه‌مانكاتدا خه‌ڵك ناچار نابێت دار ببڕێتەوە و بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاریبهێنێت.
هەرچەندە بڕیاروابوو سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌غدا نه‌وتی سپی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه نه‌وتێکی نه‌ناردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


