باڵامبۆ محەمەد: جوڵەکانی سەرۆک بافڵ پارتی تەنگەتاو کردووە

0
460

SNN

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بەوە سەخڵەت دەبێت کە سەرۆک بافڵ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە، چونکە دەزانێت ئەو حسابەی بۆ سەرۆک بافڵ دەکرێت هەم لە حکومەتی ناوەند و هەم لە لایەن لایەنە عێراقییەکان بۆ پارتی ناکرێت، بۆیە بەردەوام لە کاتی سەردانەکانیدا بۆ بەغدا قسەی لەسەر دەکەن.

باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە SNN-ی راگەیاند: جوڵەکانی سەرۆک بافڵ پارتی تەنگەتاو کردووە لە بەغدا، چونکە کارەکانی لە بەرژەوەندی گەلی کورد و سلێمانییە، بۆیە ئەوان پێی سەخڵەت بوون و بەردەوام قسە لەسەر سەردانەکانی دەکەن، چونکە پارتی هەمیشە وا بیردەکاتەوە کە دەبێت ئەوان حزبی قائید بن و سەرجەم حزبەکان لە ئەوان بڕیار وەربگرن و بە قسەی ئەوان هەڵسوکەت بکەن.

دەشڵێت:”ئەو قسەکردنەی پارتی لەسەر سەرۆک بافڵ دەرخەری ئەوەیە کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ کاتێک دەستەمۆی ئیرادەی هیچ هێز و لایەنێک نەبووە هەمیشە دەستی تەبایی و هاوکاری درێژکردووە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکرێت چ لە ناوخۆ چ  لە دەرەوە بێت. بە خۆشخاڵییەوە جموجۆڵەکانی سەرۆک بافڵ لەگەڵ حکومەتی ناوەند دەور و کاریگەری باشی هەبوو و بەرهەمی باشیشی دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەوە سەخڵەت دەبن سەرۆک بافڵ لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە ئەوەیان پێناخۆشە کە ئەو خوێندنەوە و ئەو حسابەی بۆ سەرۆک بافڵ دەکرێت هەم لە حکومەتی ناوەند و هەم لە لایەن لایەنە عێراقییەکان بۆ پارتی ناکرێت، ئەوەش وایکردووە سەخڵەتبن، چونکە ئەوان دەیانەوێت گفتوگۆ دانیشتنەکان تەنها لە رێگەی ئەوانەوە بکرێت، کە ئەوەش نابێت.

باڵامبۆ محەمەد دەشڵێت “ئەگەر کەس یەکێتی نەناسیبێت لەشەڕدا ئەوا پارتی باش دەیناسێت، پارتی کاتێک باس لە تیرۆر دەکات لە خۆیان بپرسن بزانن چەند کەسیان تیرۆر کردووە کەی هاتن لێپرسینەوە لەسەر کوشتنی کادرەکانی خۆیان بکەن، ئەو کات بابێن لێپرسینەوە لەسەر دروستکردنی سیناریۆیەک بکەن کە دەزگای پاراستن دروستی کردووە”.

دەشڵێت:” ئەوان هاتوون بەس لەبەرئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناشرین بکەن خەڵکی سلێمانیان برسی کردووە، ئەوان کێشەیان لەگەڵ یەکێتی هەیە خەڵکی هەژار بڵێ چی تۆ پارەی نەخۆشخانەی بۆ دابین ناکەی، عەرز و گەز ئەوەیە ئەوان بێن دەستی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیان پێ بشکێت نەک سزای خەڵک بدەن دەبێت بێن لەگەڵ یەکێتی کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت:” ئەوان کە لە هەولێر خۆیان بە حزبی قائید دەزانن و پێیان وایە کەس نییە ئەوان نەبن، وانییە ئەوە دەسەڵاتی هاوپەیمانان و ئەمریکایە هەولێری بۆ ئەوان هێشتووەتەوە هەر کاتێک ئەو دەسەڵاتە نەمێنێ هەولێریش هی ئەوان نییە و ناتوانن  بەسەریدا بڕۆن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this