ناوەرۆکی کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت راگەیەندرا

SNN
ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت تەئکیددەکاتەوە لەسەر پاراستنی سەروەری عێراق و رێگرتن لەبەکارھێنانی خاکەکەی بۆ بەئامانج گرتنی دەوڵەتانی دراوسێ.
ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بە میوانداری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەبوون تاوتوێی دواپێشھاتەکانی سەرگۆڕەپانی نیشتمانیی و ھەرێمی و نێودەوڵەتی کرا.
ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ئاشکرایکرد گفتوگۆو کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا لە ئارادایە بۆ رێگرتن لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق لەلایەن ھەر لایەنێکی دەرەکی دووپاتیشیکردەوە عیراق کاری جددی دەکات بۆ رێگریکردن لە بەکارھێنانی خاکەکەی وەک سەرچاوەیەک بۆ تێکدانی ئارامی دەوڵەتانی دراوسێ .
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بڕیاردرا حکومەتی نوێی عێراق کابینەی وەزاری تەواو بکات و ھەردوو وەزیری ژینگە، ئاوەدانکردنەوە دەستنیشانبکات.
ھەروەھا هاوپەیمانێتیەکە گوێی لە راپۆرتێکی ھەمەلایەن گرت سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران و وردەکاری ھەردوو یاساکە لە روویی یاسایی و تەکنیکییەوە تاوتوێکرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



