وەزارەتی شەهيدان داوا دەکات رێکخراوێکی ساختە کار بۆ جينۆسايد بکات

SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رايگەياند: وەزارەتی شەهيدان داوای لە ئەنجومەنی وەزيران کردووە کار لەگەڵ رێکخراوێکی بيانی بکات بۆ بە جينۆسايدناساندنی کۆمەڵکوژييەکانی کوردستان، بەڵام ئەو رێکخراوە لەرووی نێودەوڵەتييەوە بوونى نییه.
کاروان گەزنەيی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەيەکدا رايگەياندووە: ئەنجومەنی وەزيران وەڵامی ئەرێنی داواکەی وەزارەتی شەهيدانی داوەتەوە و ڕەزامەندی دەربڕیوە و بڕێکی زۆری پارەی بۆ تەرخانکردوون بە بێ ئەوەی هیچ لایەنێکی فەرمی و خاوەن پێگە بوونی هەبێت لە بابەتەکەدا.
دەقی بڵاوکراوەکە:
بازرگانی بە کۆمەڵکوژی کوردستان ڕابگرن!
ئەم بەهەدەردانە ڕابگرن!
بێشک کۆمەڵکوژی ئەنفال و هەڵەبجە و دواینیشییان شەنگال، هیچیان کەمتر نییە لە هۆلکۆست و ڕواندا، بگرە گەورەتریشن، بەڵام خەریکە لەلایەن چەند کەسێکەوە بازرگانی بەم پرسەشەوە بکرێت!
بە نوسراوی ژمارە (١٩٧) لە ڕێکەوتی(١١-٧-٢٠٢٢) وەزارەتی شەهیدان نوسراوێکی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ ڕەزامەندی دەربڕین و کارکردن بە شێوەیەی هەماهەنگی بۆ بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوێکی بیانی.
ئەنجومەن لە (١٣-٧-٢٠٢٢) وەڵامی ئەرێنی داوەتەوە و ڕەزامەندی دەربڕیوە و بڕێکی زۆری پارەی بۆ تەرخانکردوون بە بێ ئەوەی هیچ لایەنێکی فەرمی و خاوەن پێگە بوونی هەبێت لە بابەتەکەدا؛ کۆی نوسراوەکە و وەڵام و کۆبوونەوەشیان لەگەڵ وەزیر لە ماوەی یەک حەفتە بووە، بە بێ ئەوەی هیچ ڕوون بێت بۆ وەزارەتیش ئەم ڕێکخراوە کێییە- لە کاتێکدا نوسراوەکانی ئەنجومەنی وەزیران چەند مانگییان دەوێت بۆ وەڵام دانەوە! لێرەوە چەند تێبینییەک:
یەکەم: ئەم ڕێکخراوە لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە بوونی نیە و تەنانەت ماڵپەڕێکیشی نیە.
دووەم: هیچ پێشینەیەکی نیە بۆ کارکردن لەسەر ئەم بابەتە؛ تەنانەت ناویشی لەو ڕێکخراوانەدا نیە کە لەسەر کەیسی جینۆساید کار دەکەن.
سێیەم: گومان دەکرێت ئەمە یان سپیکردنەوەی پارە یانیش بەهەدەر دانێکی ڕوون و ڕەوان بێت لە پێناو چەند کەسێکی دەست ڕۆیشتووی گروپێکی دیاریکراو بێت.
چوارەم: ڕۆژانە دەیان ملیۆن دۆلاری ئەم وڵاتە بەهەدەر دەدرێت و دەدزرێت، بەڵام خەریکە ئیتر دەست بۆ پرسە باڵا نیشتیمانییەکانیش دەبردرێت و هەڕاج دەکرێن و دەفرۆشرێن!
تێبینی: ڕێکاری پەرلەمانیمان گەرتووەتە بەر، و لە ئەگەری ڕانەگرتنی، دەیکەین بە سکاڵا!
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


