سەرۆک بافڵ: هەرێمی كوردستان زۆر بە سیاسی كراوە و دوو ئیدارەیی بۆتە دیفاكتۆ

0
777
بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەبەوەدەکات:” لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر بە سیاسی كراوە. دەشڵێت:” بە دیفاكتۆ هەرێم دوو ئیدارەیە، چونكە چاوەڕوان دەكرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابین بكات.”

ئەم وتانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە چاو پێكەوتنێكی لەگەڵ پێگەی(Iraq oil export:)دا هاتووە کە باس لە تێكچوونی ڕكابەرییە سیاسییەكانی ناوخۆی كوردستان و كاریگەرییەكانیان لەسەر هەردوو پەرەپێدانی غاز و گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا لەسەر مافەكانی نەوت دەكات.

لەسەرەتای چاوپێكەوتنی پێگەكەدا هاتووە، “بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێگەی تایبەتی هەیە لە بواری گەشە و پەرەپێدانی كەرتی غازی هەرێم، بەو پێیەی كە كە پارێزگای سلێمانی بەرهەمدارترین كێڵگەكانی ووزە بەتایبەت غازی” .

دەشڵێت، سەرۆك بافڵ، “ئەكتەرێكی بەهێزە لە ململانێی بەردەوامیی نێوان یەكێتی و پارتی دیموكراتی كوردستان، كە ڕكابەری دێرینی پارتی و هاوبەشی سەرەكیی لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستاندا”.

هەروەها ئەوەش هاتووە، “تێكچوونی پەیوەندییەكانی یەكێتی لەگەڵ پارتی حكومەتی هەرێمەكەی تووشی كێشە و گرفت كردووە، مەترسی لەسەر توانای بەردەوامبوونی سەربەخۆیی لە بەڕێوەبردنی كەرتی نەوت و گازەكەی دروستكردووە”.

هەر لە چاوپێكەوتنەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، ڕەخنەی توندی لە پارتی دیموكراتی كوردستان گرت، كە پارەی لە سلێمانی ڕاگرتووە.

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەرۆك بافڵ دەڵێت، “لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان “زۆر بە سیاسی كراوە”، پێشیوایە، “به دیفاكتۆ هەرێم دوو ئیدارەییە، چونكە چاوەڕوان دەكرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابین بكات.”

“پێموایە ئیتر كات نەماوە بۆ ڕیفۆرم، پرۆژە، چاكسازی، حكومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حكومەتی كار بەڕێكەرە.” سەرۆک بافڵ وادەڵێت.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت: “وا دەردەكەوێت كە دیوارێك لەنێوان ئێمە و سەرۆك وەزیران هەبێت، دەمانەوێت وەزیرێك بگۆڕین نایكەن، بەڕێوەبەرێك بگۆڕین نایكەن، وەزیرێك دەستلەكاردەكێشێتەوە نایكەن، زۆر زۆر قورس بووە”.

لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژە بەوەدەکات،:”جیاوازییەكی زۆر دەكرێت لەنێوان هەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزاری و مووچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و كۆمپانیاكان”. دەشڵێت، ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دوو ئیدارەییە”.

جەختشیكردووەتەوە، “حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە، ئەم حكومەتە زۆر بە سیاسیی كراوە”.

هەر لەدرێژەی قسەكانیدا سەرۆك بافڵ دەڵێت، “ناتوانین دوورلە بەغدا و بەم حاڵە بەردەوام بین و بەغداد یەكێكە لەهەڵبژاردەكان”.

سەرۆكی یەكێتی جەختیشی كردووەتەوە، “یەكێك لە زیانەكانی ئەم كەشوهەوای دژایەتییە پلانەكانی حكومەتی هەرێم بووە بۆ دروستكردنی بۆری غازی نوێ بۆ هێنانی سەرچاوەی زیادە بۆ وێستگەكانی كارەبا لە هەردوو خاكی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەكێتیدا تۆڕێك كە دەتوانرێت بۆ ئاسانكاریی هەناردەكردنی داهاتوو بۆ توركیاش بەكاربهێنرێت”.

هاوكات دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێبەستەكەی بە كۆمپانیای (KAR Group)ی عێراقی- كوردی كە نزیكە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەخشی، “هێزە ئەمنییەكای ژێر كۆنتڕۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ڕێگریان لە دەستگەیشتنی كۆمپانیاكە كرد بۆ خاكی غازی سەرەكی بەشێوەیەكی كاریگەر پڕۆژەكەیان خستە سەر سەهۆڵێكی تواوە”.

بۆیە سەرۆك بافڵ دەڵێت، “بەشێوەیەكی شەخسی دژایەتی ئەو پڕۆژەیە دەكات، بەو پێیەی گرێبەستەكە بە “هیچ پرۆسەیەك” و بێ تەندەر دراوە بە گروپی كار گرووپ و سوكایەتییە بە خەڵكی كوردستان و عێراق كە ئەم شتانە ڕوو بدەن”.

لەبارەی كاركردنی پارتی لە بەغداد لە چاوپێكەوتنەكەیدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “لە ئامادەنەبوونی پارتی بۆ كاركردن لەگەڵ بەغدا تێناگەم” بەشێوەیەكی بنەڕەتی و ڕاست كارناكات”.

لەبارەی كاركردنی دەروازە سنوورییەكانیش لە چاوپێكەوتنەكەدا سەرۆكی یەكێتی دەڵێت، “بەهۆی دەروازەی مونزرییەوە، باشماخ و پەروێزخان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، هەموو بازرگانییە گەورەكان لەوێوە دەڕوات، لە حاجی ئۆمەرانیش بە ڕێككەوتنێك لەگەڵ ئێران، كراوە بە دەروازەی سەرەكیی ئێران بۆ هەرێم”.

ئاشكراشیكردووە،”لەناو حكومەتیشدا كەسانێك هەن ڕێگری لە بازرگانان دەكەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بكەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی هەیە، ئیبراهیم خەلیلی هەیە كە گەورەترین دەروازەی توركیایە بۆ عێراق نەك تەنها هەرێم، هەروەها چەند مەرزێكی تریشی هەیە كەس هیچیان لەبارەوە نازانێت”.

Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this