ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق له 6 مانگدا لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ 7 هه‌زار و 739 كه‌س كردووه

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق
SNN
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له 6 مانگدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ 7 هه‌زار و 739 كه‌س كردووه، ئاشكراشیدهكهن، “لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا كاریان له‌سه‌ر لەسەر 9 ھەزار و 557 كه‌یس كردووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى كانونى یه‌كه‌م، عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا چالاكییه‌كانى ده‌سته‌كه‌ى له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، “دەستەکەمان توانیویەتی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لەسەر 9 ھەزار و 557 كه‌یس كاربكات”.
له‌باره‌ى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى كه‌یسه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه ئه‌و به‌رپرسه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكرایده‌كات، “توانیومانه لێکۆڵینەوە لەگەڵ حەوت ھەزار و 739 تۆمەتبار بكه‌ین 39 یان پله‌كه‌یان وه‌زیره”.
به وته‌ى عەلی محەمەد، “به‌هۆى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌یانه‌وه 50 فەرمانی دادوەری بۆ 47 دۆسیەی تاوانکاری دەرچووە”.
بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی دەستەی دەستپاکی عێراق زیاتر زانیارى له‌باره‌ى چالاكییه‌كانى ده‌سته‌كه‌وه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌شڵێت: “لە 371 دۆسیەی تاوانکاری 403 فەرمان بۆ 241 تاوانباری خاوەن پلەی تایبەت و دوو بەڕێوەبەری گشتی و پلەداری تر دەرچووە و پێداچوونەوەش کراوە بۆ 34 ھەزار و 209 ھەواڵ و ئاگادارینامەی دادوەریی”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



