بەشدار حەسەن: بەهۆی ئەوەی زيندانيانی بادينان داوای گواستنەوەيان کردووە بۆ سلێمانی ئازاد ناکرێن

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژە بەوەدەكات: ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆدارێژراو و بیانوو بە زیندانیانی بادینان دەگیرێت، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئازاد نەكرێن دۆسیەی نوێیان بۆ دەكرێتەوە بەڵام هۆكاری سەرەكی ئازاد نەكردنیان ئەوەیە داوای گواستنەوەی دۆسیەكانیان كردووە بۆ سلێمانی بەوهۆیەشەوە كەشێكی نائارامیان بۆ دروست دەكرێت و بێبەش دەكرێن لەمافی پەیوەندی كردن و بینینی کەسوکاريان .
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆدارێژراو و بیانوو بە زیندانیانی بادینان دەگیرێت، ئەوەش لە پێناو ئەوەی ئازاد نەكرێن دۆسیەی نوێیان بۆ دەكرێتەوە بەڵام هۆكاری سەرەكی ئازاد نەكردنیان ئەوەیە داوای گواستنەوەی دۆسیەكانیان كردووە بۆ سلێمانی بەوهۆیەشەوە كەشێكی نائارامیان بۆ دروست دەكرێت و بێبەش دەكرێن لەمافی پەیوەندی كردن و بینین لەكاتێكدا كۆی بیانووەكان نالۆژیكین و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاورێكانیان جیادەكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەرچەندە بەگوێرەی یاسا مافی ئێمەی پارێزەرانە سەردانی زیندانیان بكەین بەڵام لەماوەكانی ڕابردوودا رێگامان پێنەدراوە سزادراوانی بادینان ببينين و تەنانە كەسوكارەكانیشیان ئەو مافەیان نەبوو، بۆیە ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆدارێژراو و بیانوو بە زیندانیانی بادینان دەگیرێت، لەدواین پێشهاتیش رۆژنامەنووس شێروان شێروانی بۆ جاری چوارەم بەبێ هیچ هۆكارێك سزادرایەوە و بێ بەشكراوە لە مافە سەرەتاییەكانی هەر زیندانیەك.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی بەرامبەر بە زیندانیانی بادینان ئەنجام دەدرێت بە پلان و بەرنامە دەكرێت، تاوانی ئەو زیندانیكراوانەش تەنها ئەوەیە كە داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی كردبوو كە مافێكی یاسایی و ئاسایی خۆیانە، بەڵام بەهۆی دەستوەدارنی حزبییەوە تائێستا وەڵامی ئەو داواكارییەمان نەدراوەتەوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



