
نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبوه‌وه، به گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە 57 دینار بۆ مانگی 11 دیاریكرا، كه‌به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلیی گه‌ڕه‌كه‌كان لەنێوان 220 بۆ 255 سه‌عات كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان 13 هه‌زار بۆ 14 هه‌زار و 500 دینار، هه‌روه‌ها هه‌ندێك موهلید كه به‌رنامه‌ی كاركردنیان له 7ی بهبانی بۆ 1ی شەو كاریان كردوه نرخی ئه‌مپێریان له نێوان 15.000 هه‌زار دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆهاوڵاتیان له گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاوازە.
هاوكات، بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانوونی یه‌كه‌م، كاتژمێر (6:30 به‌یانی و كاتژمێر 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و، هه‌ركات كاره‌بای حكومی نه‌بوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن، لەكۆبونەوەكەشدا ئەو خاڵە دوپاتكرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


