
SNN
بڕيارە ئەمڕۆ هەينی، کاتلين نۆڤاک سەرۆکی هەنگاريا وەک يەکەم سەرۆکی ئەو وڵاتە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی زانيارييەکانی SNN: سەرۆکی هەنگاريا لە سەردانەکەيدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.
هەروەها، نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەنگاریا لەبارەی بەرنامەی سەردانەکەوە رايگەياندووە: کاتلين نۆڤاک تا رۆژی شەممە لە عێراق دەمێنێتەوە، بڕیارە لەو ماوەیەدا سەردانی هێزەکانی هەنگاریا بکات کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرکراون.
هەنگاریا لە ساڵی 2014ەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە. بەگوێرەی قسەکانی پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، 170 سەرباز و راوێژکاری سەربازی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان و عێراقن و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


