قوباد تاڵه‌بانى: ئه‌ژى ئه‌مین به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سى و ئیشه‌كه‌ى تێكه‌ڵ كردبوو

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس ئه‌مبریه‌ن زه‌مان له پێگه‌ى ئه‌لمۆنتۆر رایگه‌یاند، ئەژی ئەمین دەستیکردبوو بە سەربازیکردنی دەزگاى زانیارى کە لە بنەڕەتدا ئەوە دژی رێنماییەکانی دەزگایەکی هەواڵگرییە.
دوێنێ هه‌ینى 9ى كانونى یه‌كه‌م، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كه‌یسى ئه‌ژى ئه‌مین، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى زانیارى و دوورخستنه‌وه‌ى له كاره‌كه‌ى به پێگه‌ى ئه‌لمۆنتۆرى راگه‌یاند، “ئەژی ئەمین کادرێکی ئیشکەر و باش بوو، بەڵام سەرۆکێکی باش نەبوو لە دەزگای زانیاری، چونکە ناوبراو کەسێکی سەربەکێشە بوو زۆر زوو هەڵدەچوو. هەروەها ئەو دەستیکردبوو بە سەربازیکردنی دەزگاکە کە لە بنەڕەتدا ئەوە دژی رێنماییەکانی دەزگایەکی هەواڵگرییە”.
له باره‌ى هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌ژى ئه‌مین، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قسه‌كانیدا زانیارى زیاترى خستووه‌ته‌ڕوو و ئه‌وه‌شى وتووه: “لە کۆتایدا کێشەکان تەقینەوە کاتێک ئەو بەرژەوەندییە کەسی و بازرگانییەکانی تێکەڵ بە ئیشەکەی کردبوو”.
به وته‌ى قوباد تاڵه‌بانى، “ئه‌ژى ئه‌مین له پرسی ئەو زەوی و موڵکانەی کە دەزگای زانیاری خاوەنداری كردوون به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كانى تێكه‌ڵ به ئیشه‌كه‌ى كردوون”.
قسه‌كانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌ژى ئه‌مین، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى زانیارى له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



