لە سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا هیچ پرسێك یەكلایی ناکرێتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەوڕێككەوتنامە سیاسییەی كە لە نێوان لایەنەكانی ناو چوارچێوەی ئیدارەی دەوڵەت لەسەری ڕێككەوتوون، بۆ جاری دووەم شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای كردووە، بەڵام بەوتەی چاودێرانی سیاسی و پەرلەمانتارانی كورد ئەو شاندەی كە ئێستا لە بەغدایە ناتوانێت هیچ پرسێكی هەڵپەسێردراوی نێوان بەغدا و هەولێر یەكلایی بکاتەوە.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: گرنگترین بابەت كە لەنێوان شاندی هەردوولا گفتوگۆی لەسەردەكرێت بابەتی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023وهەروەها كێشە داراییەكانی نێوان هەردو حكومەتی هەرێم و عێراقە كە هەردوولایان ئامادەییان دەربڕیوە بەگوێرەی دەستور و كارنامەی پەسەندكراوی حكومەتەكەی سودانی سەرجەم ئەوگرفتانە چارەسەر بكرێن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەو شاندەی كە لە ئێستادا لە بەغدان شاندێكی زیاتر حزبییە و گوزارشت ناكات لە شاندی حكومەتی هەرێم، بۆیە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە كە كابینەكەی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق نایەوێت لەگەڵ نوێنەری حزبدا مامەڵە بكات، بەڵكوو لەسەر بنەمای ئەو وەرەقە سیاسییە مامەڵە دەكات كە لایەنە سەرەكییەكانی (ئیدارەی دەوڵەت) لەسەری ڕێككەوتوون بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەردانی ئەو شاندەی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجە لەكاتێكدایە كە دوێنێ ( د. بڕیار ڕەشید) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند كە هەوڵەكانیان چڕكردووەتەوە پشكی هەرێم لە %14 ەوە بۆ لە %17 زیاد بكەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


