ئیبراهیم رەئیسی “نامانەوێت وەک عێراق و سوریا و ئەفغانستانمان لێبێت”

ئیبراهیم رەئیسی
SNN
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دووژمنان لە ئاژەوەگێڕییەكەی ئەم دواییەدا هەڵەیان كرد لە حیساباتی خۆیان، ئەوان پێیانوابوو پیلانەكیان لە ئێران هاوشێوەی وڵاتانی تر دەبێت و دەتوانن جەماوەر بە دروشمی بریقەدار هەڵبخەڵەتێنن.
ڕەئیسی لە وتارێكی لەبەردەم دانیشتوانی شاری نەبهەندانی سنووری لە پارێزگای خوراسان ڕایگەیاند:”ئەمریكاییەكان لەهەر جێگەیەكدابن ژیان لە گەلەكەی دەستتێنن، دەبینن حاڵی گەلانی ئەفغاستان و زۆرێك لە وڵاتانی ئەفریقایی چۆنە”.
بە وتەی سەرۆكی ئێران:”ئەوەی دەبينین كە خۆرئاوا لە عێراق و سوریا و ئەفغانستان كردی، بۆیە پێویست ناكات بە كتێبە مێژووییەكاندا بچینەوە، تەماشاكەن چیتان بەسەر گەلانی یەمەن و فەلەستین و لوبناندا هێنا، بەڵام لافوگەزافی پاراستنی مافی مرۆڤ لێدەدەن”.
سەرۆكی ئێران ڕەتیكردەوە پشت بە یارمەتی بیانیان ببەستن و جەختی لەسەر چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی وڵاتەكەی كردەوە، بە تواناى ناخۆيى و بە تواناكانی گەلی ئێران.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


