بەهۆی بڕیارێكەوە بەستنی پێوەری ئاو زیادیكردووە و پێوەری ئاویش لە بازاڕەكان كەمبووەتەوە

پێوەری زیرەکی ئاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی لە %75 ی قەرزی ئاوی ماڵان بە مەرجی بەستنی پێوەری ئاوا، لەمانگی ڕابردوودا تا ئێستا زیاد لە %9 بەستی پێوری ئاو زیادیكردووە، هاوكات بڕیارەكەش تا 21 ی ئەم مانگە كاری پێدەكرێت لەدوای ئەو بەروارەش هەر ماڵێك پێوەری ئاوی نەبەستتبێت مانگانە 80 هەزار دینار غەرامەی بۆ هەژمار دەكرێت و پێوەری ئاویش لەبازاڕەكان كەمبووەتەوە.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوو بڕیاردرا كە تا 21/12/2022 هەر هاووڵاتییەك كە پێشتر پێوەری ئاوی نەبستووە تا ئەو بەروارە پێوەری ئاو ببەستێت ئەوا لێخۆشبوونی لە %75 لە قەرزەكانیان سودمەند دەبن، بۆیە لە دوای ئەو بڕیارەوە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان لەهەوڵی ئەوەدان لەو بڕیارە سودمەند ببن ئەوەش بووەتە هۆی كەمبوونەوەی پێوەری ئاو لە بازاڕەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بڕیارەكە ئەگەر هەر هاووڵاتییەك پێشتر پێوەری ئاویان نەبەستێبێت و بەڵام تا 21/12/2022 پێوەری ئاو ببەستێت و ماڵی لە سەنتەری شارەكان بێت 20 هەزار دیناری كرێی ئاوی لێوەردەگیرێت و قەرزەكانیشیان بۆ دەبێت بەقیست و هاوڵاتییانی دەرەوەی شارەكانیش 10 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، بەڵام ئەگەر تا ئەو بەروارە پێوەری ئاو نەبەستن ئەوا مانگانە بری 80 هەزار دینار غەرامەیان بۆ دەنوسرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



