“شەپۆلێکی توندی سەرما روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما 8 پلە دادەبەزێت”

بەفر
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاماژە بەوەدەكات لە هەفتەی داهاتووەوە تا كۆتایی ئەم مانگە شەپۆلێكی توندی سەرما و بەفرو باران بارین دەستپێدەكات كە ئەوەش یەكەم شەپۆلی توندی سەرما دەبێت لەمساڵدا كە دەگاتە پلەی بەستن و بەگشتی مانگی داهاتووش مانگێكی باراناوی دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی و بومەلەرزە زانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی كردوومانە ئەو پێشبینیانەی لەبەردەستماندان لەهەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێكی توندی سەرما و سۆڵە ڕوو لە تەواوی ناوچەجیاوازەكانی هەرێم دەكات و پلەكانی گەرما لە سێ تا هەشت پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن تا دەگەنە ئاستی بەستنی شەقام و كۆڵانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما شەپۆلێكی بەفروباران بارینیش دێتە ناوچەكە بەڵام لە كۆتایی ئەم مانگە بەتەواوی شەپۆلی باران بارینەكە كاریگەری دەبێت و ڕێژەیەكی زۆرباش باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت و هەندێك جاریش بەفر لە سەنتەری شارەكانیش دەبارێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی و بومەلەرزە زانی ئەوەشی خستەڕوو: بەگشتی مانگی داهاتوو مانگێكی تەڕوو پڕ باران و بەفر دەبێت و هاوكات مانگی شوباتیش بەهەمان شێوە ڕێژەیەكی باش بارانی تێدا دەبارێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ڕێژەی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو زۆر زیاد بكات و ئەگەری ڕوودانی وشکەساڵی نەهێڵێت.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
33 mins لهمهوپێش



