سهرۆك بافڵ: دەمانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان ههولێر و بهغدا رێکبخەینەوە

كۆبوونهوهى سهرۆك بافڵ و موسهنا سامهڕایی له بهغدا | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم لە ماڵی مام لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا کە هەژار حەسەن کوێستانی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت کرایەوە لە چوارچێوەی دەستوور و رێککەوتنی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێوەیەک کە لە خزمەت هەموو گەلانی عیراق بێت.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە بەردەوامی گفتوگۆکان و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان کرد و رایگەیاند، “بەهەموو شێوەیەک نادادی و جیاکاری رەت دەکەینەوە و دەمانەوێت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند رێکبخەینەوە تاوەکو چیتر هاوڵاتیيان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان. هەمووان لەژێر چەتری دەستووردا مافەکانیان پارێزراوبێت، پێکەوە لەپێناو داهاتوویەکی پرشنگداردا هەنگاوبنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدیبهێنین”.

More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
39 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
39 mins لهمهوپێش



