“له گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ به‌كارهێنانى ئاسمانى سوریا دژى هێزه كوردییه‌كان”

خولوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریى توركیا | فۆتۆ: وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا
SNN
وه‌زیرى به‌رگریی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ رووسیا له گفتوگۆداین به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى ئاسمانى سووریا له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هێرش بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكوورى سوریا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى كانونى یه‌كه‌م، خلوسى ئاكار، وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “به‌رده‌وام ده‌بین له ئۆپراسیۆنى سه‌ربازیه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستمانكردووه به گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگى كردووه له‌گه‌ڵ رووسیا تاوه‌كو له ئه‌گه‌رى ئه‌نجامدانى هێرش بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كانى باكوورى سووریا ئاسمانى سووریا به‌كاربهێنین”.
وتیشى: “هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
قسه‌كانى وه‌زیرى به‌رگریی توركیا له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئۆپراسینى چنگ شمشێرى له ڕۆژئاواى كوردستان (باكوورى سوریا) ده‌ستپێكردووه.
به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى ئه‌نجامدانى هێرشى سه‌ربازیشه‌وه مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ى میدیاى ئه‌مریكاوه مه‌ترسییه‌كانى ئاشكرا كرد و وتى: “داوا ئه‌ركێكى قورس له جیهان ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش رێگریكردنه له شه‌ڕ و دروستكردنى ئاشتیه، داوا ده‌كه‌ین جیهان بێت به هانامانه‌وه”.
له‌دواى بانگه‌وازه‌كه‌ى مه‌زڵوم كۆبانێ، سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى یاوه‌رى سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ
فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆبوونه‌وه و پشتیوانى خۆیان بۆ گفتوگۆ و ئاشتى و رێگه‌گرتن له شه‌ڕ راگه‌یاند.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


